مەترۆپۆل: ئاكپارتی یەكەمە و دەم پارتی سێیەمە

13/02/2024 جیهان

نەوا-
بەگوێرەی ئەنجامی دواین راپرسیی كۆمپانیای مەترۆپۆل كە مانگانە لە توركیا راپرسی دەكات، پارتی داد و گەشەپێدان - ئاكپارتی یەكەم و پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان دەم پارتی سێیەمن لەسەر ئاستی توركیا. 
كۆمپانیاكە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ئەنجامی ئەو راپرسییەی بڵاوكردوەتەوە، كە لە رۆژانی 12-15 ی كانونی دوەمی 2024 لە 28 پارێزگا بە بەشداری هەزار و 565 كەس كراوە. 
راپرسییەكەی مەترۆپۆل تایبەتە بە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان كە بڕیارە لە 31 ی ئاداری 2024 دا بكرێت، كۆمپانیا لە بەشداربوانی راپرسییەكەی پرسیوە، ئەگەر ئەم یەكشەممەیە هەڵبژاردن بكرێت دەنگ بە كام پارت دەدەیت.
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەكە، پارتی داد و گەشەپێدان - ئاكپارتی یەكەمە، پارتی گەلی كۆماری - جەهەپە دوەمە و پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان - دەم پارتی سێیەمە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group