وەزیری ناوخۆی هەرێم: نابێت بە جلوبەرگی فەرمیەوە گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوبكرێتەوە

پێش 4 هەفتە

نەوا-
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە ئەفسەران و كارمەندانی پۆلیسی هەرێم لەبارەی تۆماركردن و بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە جلوبەرگی فەرمیەوە.
لە گشتاندنێكدا كە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناخۆی بەسەروەیە تیایدا هاتوە، لەپێناوی پاراستنی شكۆی ئەفسەرو كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كە بەرپرسن لە پاراستنی سەرو گیانی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گشتیی، قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازی بۆ هیچ مەبەستێك جگە لەئەركی فەرمی ئەفسەرو كارمەندان ڤیدیۆ لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بكەنەوە.
راشگەیەنراوە، ئەگەر بەشداری هەر چالاكیەك بكەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لە دەرەوەی كاتی دەوام لەبەر بكەن و ئەو چالاكیە لەهەر كەناڵێكی میدیایی یان تۆڕی كۆمەڵایەتی پیشان بدرێت، پێویستە رەزامەندی سەروی خۆیان وەربگرن، هەر كەسێك بۆ هەر مەبەستێكی دیكە جلوبەرگی فەرمی لەبەر بكات و لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان خۆی نماییش بكات لێپرسنەوەی یاسای لەگەڵدا دەكرێت.



 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group