"پاش هێرشی كۆرمۆر قەرەبوی زیانەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كراوەتەوە"

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزارەتی كارەبا قەرەبوی بەشێكی زۆری زیانەكانی كەمبونەوەی 2500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی كارەبای راگەیاند دوای هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.
وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت، دوای ئەو هێرشە درۆنییەی كرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر، قەرەبوی بەشێكی زۆری زیانەكانی كەمبونەوەی 2500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی كارەبا كراوەتەوە و ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتەوە 1600 مێگاوات.
باسی لەوەشكردوە، لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا لە چاوەڕوانیی چارەسەركردنی شوێنەواری هێرشەكە و دەستپێكردنەوەی پەستانی غازدایە بۆ هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان و ئاسایبونەوەی دۆخەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group