بۆ یەكەمجار لەباشوری سودان هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

10/04/2024 جیهان

سەرۆكی دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەكان لە باشوری سودان رایگەیاند، دەستیانكردوە بەتۆماركردنی ناوی ئەو دەنگدەرانەی بەشداری یەكەمین هەڵبژاردن لە وڵاتدا دەكەن.
ئەبینگۆ ئەكوك سەرۆكی دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردن وتویەتی: خشتەی دیاریكراویان بۆ ئامادەكردنی یەكەمین هەڵبژاردن لە باشوری سودان ئامادەكردوە كە بڕیارە لەكانونی یەكەمی داهاتودا بەپێی ئەو نەخشەڕێگایەی دیاریكراوە ئەنجام بدرێت.
وتیشی: هەڵبژاردن دەكرێت و یەكەمین هەنگاویش لە مانگی 6ی داهاتودا تۆماركردنی ناوی دەنگدەران دەبێت، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكی پرۆسەكە دیاری نەكراوە.
لەدوای ساڵی 2011ـەوە كاتێك باشوری سودان لەباكور جیابۆوە، هیچ هەڵبژاردنێكی ئەنجامنەداو بەوهۆیەوە ئەو وڵاتە بەچەندین قۆناغی توندوتیژی و هەژاری و كارەساتدا تێپەڕی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group