ئەمریكا كەشتییە جەنگییەكانی دەخاتە ئامادەباشییەوە بۆ پاراستنی ئیسرائیل

13/04/2024 جیهان

نەوا-
لە ئاكامی هەڕەشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمریكا دەستی كرد بە جوڵاندنی كەشتییە جەنگییەكانی بۆ پاراستنی ئیسرائیل و هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاندوە، ئەمریكا بەپەلە دەستی كردوە بە جوڵاندنی كەشتییە جەنگییەكانی بۆ شوێنەكانی خۆیان بە مەبەستی پاراستنی ئیسرائیل و هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا، ئەمەش وەك ئامادەكارییەكە لە ئەگەری هێرشكردنی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
هاوكات لەڕاپۆرتێكی )سی ئێن ئێن (دا هاتوە، لەپێناو پتەوكردنی ئەركی بەرپەچدانەوەی هەرێمی و پاراستنی هێزەكانی ئەمریكا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا هێزی دیكە بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوازێتەوەو پێنتاگۆن بەشێوەیەكی دیاریكراو كار دەكات لەسەر پتەوكردنی بەرگرییە ئاسمانییەكانی هێزەكانی ئەمریكا كە جێگیرن لە عیراق و سوریا.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group