نەوا-
زیلینسكی دەڵێت، روسیا پلانی ئەوەی هەیە هەرێمە سەرەكییەكانی خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ بكات.
ڤۆلۆدمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە، بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی روسیا بۆسەر وڵاتەكەی، پێویستیان بە 120 تا 130 فڕۆكەی ئێف 16ی ئەمریكی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئێستادا روسیا توانای ئەنجامدانی هێرشی فراوانی بۆسەر كێیڤی پایتەخت نییە، بۆیە هێرشەكانی بۆسەر خۆرهەڵات و باكوری خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا چڕكردۆتەوەو دەیەوێت هەرێمەكانی دۆنباس و خاركیڤ كۆنتڕۆڵ بكات.