وەزیری خوێندنی باڵا ژمارەیەك توێژەری تایبەتمەند بەگۆڕانی كەشوهەوا خەڵات دەكات

پێش 3 هەفتە عێراق

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراق خەڵاتی بەخشیە ئەو توێژەرانەی كە لەبواری گۆڕانی كەشوهەوادا توێژینەوەكانیان سەركەوتنی بەدەستهێناوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بڵاویكردۆتەوە، نەعیم ئەلعبودی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق خەڵاتی بەخشیوەتە ئەو توێژەرانەی كە توێژینەوەكانیان لەسەر گۆڕانی كەشوهەواو شوێنەوارەكانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری لە عیراق بوە.
راشیگەیاندوە، لە مەراسیمێكدا وەزیری خوێندنی باڵای عیراق تەئكیدیكردۆتەوە كە وەزارەتەكەیان گرنگی زیاتر دەدات و هاوبەشی لەگەڵ ئەو زانكۆیانەدا دەكات كە بەرزترین ئاست بەدەستدەهێنن كە لەئاستی ئامانجە جیهانییەكان و گەشەسەندنی نەتەوە یەكگرتوەكاندا بێت وەك چۆن دامەزراوە ئەكادیمییەكانیان كێبڕكێی پۆزەتیڤی تۆماركردوە لەو ریزبەندیانەی تایمز كە كردونی و دەركەوتوە عیراق لە ریزبەندی حەوتەمی وڵاتانی جیهاندایە.
ئەلعبودی ئاماژەشیكردوە كە دامەزراوەكانی خوێندنی باڵای عیراق خاوەنی دیدو بۆچون و چارەسەرییەكانی خۆیەتی لە رێگەی پسپۆڕەكانیان و خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی باڵا لە رێگەی توێژینەوە زانستییەكانیانەوە تاكو روبەڕوی ئەو هەڕەشە بە پەلانە ببنەوە بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە گۆڕانی كەشوهەواوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group