پاریس هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سەركۆنە دەكات

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
سەرۆكی فڕەنسا سەركۆنەی هێرشەكانی ئێرانی كرد كە بۆ سەر ئیسرائیل و رایگەیاند، وڵاتەكەی توانا سەربازییەكانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆدەكاتەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی ئێران.
كۆشكی سەرۆكایەتی فڕەنسا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، لە كۆتایی كۆبونەوەی ئەنجومەنی بەرگریدا ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فڕەنسا ئاشكرای كرد كە كۆنفرانسێك بۆ پشتیوانی لە گەلی لوبنان و دامەزراوەكانیان بەم زوانە لە پاریس ڕێكدەخرێت.
هەر لە بەیاننامەیەكدا سەرۆكی فەرەنسا سەركۆنەكردنی توندی خۆی بۆ هێرشەكانی ئێران دەربڕی و ئاماژەی بەوەكردوە، پاریس توانا سەربازییەكانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی ئێران كۆكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group