نەوا-
عیماد جەمیل بەرپرسی راگەیاندن لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، توانیویانە زیاتر لە سێ ملیۆن دەنگدەر تۆماری نوێی بایۆمەتریان بۆ بكەن.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە، رێكارەكانیان وەك درێژكردنەوەی كاتی دەوامی فەرمی كاركردن، گەڕانی تیمەكانیان لەزانكۆ و دامەزراوەكان و ماڵی هاوڵاتیان هۆكاربون لەبەرزكردنەوەی ئاستی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و تۆماركردنی دەنگدەری نوێ.
راشیگەیاندوە، لەڕێگای تیمە گەڕۆكەكانیانەوە سێ ملیۆن و 600 هەزار دەنگدەری نوێیان كە لە لەدایكبوانی 2004 تا 2007ن تۆماری بایۆمەترییان بۆ ئەنجامدراوە.
هەرلەوبارەیەوە جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆن رایگەیاندوە، بەپێی فۆڕمی خۆراكی وەزارەتی بازرگانی عیراق زیاتر لە یەك ملیۆن كەس كە لەدایكبوی ساڵی 2007ن تۆماری خۆیان بۆ دەنگدان نوێكردوەتەوە.