سوپای پاسداران: نادیاربوونی چارەنووسی ناتانیاهۆ نیشانەی قەیران و ئاڵۆزیی ناوخۆیی ئیسرائیلە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، سێ بنكەی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكایان لە عێراق و كوەیت كردووەتە ئامانج. 
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی =دەستپێكردنی شەپۆلی 52ـی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دژی ئیسرائیل ئەنجامدراون، ئاماژەی بەوەشداوە، لەو شەپۆلەدا ناوچەیەك لە خاكی ئیسرائیل و سێ بنكەی ئەمریكی لە ناوچەكە بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كراونەتە ئامانج، لەوانەش بنكەكانی 'عەلی سالم' و 'عەریفجان' لە كوەیت و بنكەیەكیش لە عێراق.
سوپای پاسداران بە توندی هەڕەشەی كوشتنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلی كرد و رایگەیاند، ئەگەر ئەو تاوانبارە هێشتا لە ژیاندا بێت، بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون و بە ئامانجگرتنی، باس لەوەشكرا، نادیاربوونی چارەنووسی ناتانیاهۆ و ئەگەری كوژران یان هەڵاتنی لەگەڵ خێزانەكەی، نیشانەی قەیران و ئاڵۆزیی ناوخۆیی ئیسرائیلە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group