نەوا-
ڕاوێژكارێكی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئامادەن لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر وڵاتەكەیان لەگەڵ ئەمریكا ڕێكبكەون.
عەلی شەمخانی ڕاوێژكاری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەربارەی دۆسیە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەی و پرسی چەكی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئێران بەڵێن دەدات هەرگیز چەكی ئەتۆمی دروست نەكات و كۆگاكانی یۆرانیۆمی پیتێنراو نەهێڵێت و یۆرانیۆم تەنیا بەئاستێكی پێویست بۆ بەكارهێنانی مەدەنی بپیتێنێت و ڕێگە بە پشكنەرە نێودەوڵەتییەكان بدات سەرپەرشتیی پرۆسەكە بكەن.
باسی لەوەشكرد، هەموو ئەمانە لە بەرامبەر هەڵگرتنی دەستبەجێی هەموو گەمارۆ ئابوورییەكانی سەپێنراو بەسەر ئێراندا.
شەمخانی ئەوەشی خستەڕوو كە ئێران لە بەرامبەر هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆكان، ئامادەیە ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی بكات.