نەوا-
جان نۆوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، ئومێد دەكەن لەدانوستانەكانی ئاشتیدا لەئیستانبوڵ ئاگربەستێكی بەبێ مەرجی پێشوەختە لەنێوان روسیاو ئۆكرانیا بەدیبێت.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا بەڵینیانداوە كە سزای توندتر بەسەر روسیا لە بوارەكانی وزەو داراییدا بسەپێنن، ئامانج لە سەپاندنی سزای توندتر بەسەر روسیا ئەوەیە سەرۆكی ئەو وڵاتە ناچار بكرێت كۆتایی بە جەنگ بهێنێت.
راشیگەیاندوە: ئەگەر روسیا بەردەوامبێت لە جەنگ، ئەوا مانای ئەوەیە پەراوێزخستن و سزای دیكە هەڵدەبژێرێت.