لە تاران 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبون زیانیان بەركەوتوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران، 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبون بەشێكیان یان بەتەواوی زیانیان بەركەوتوە.
محەمەد سادق موعتەمەدیان پارێزگاری تاران بە ئاژانسی هەواڵی میهری راگەیاندوە، لە پارێزگای تاران بەهۆی جەنگەوە 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبون بەشێكیان یان بە تەواوی زیانیان بەركەوتوە.
موعتەمەدیان ئاماژەی بەوەشكردوە، پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی یەكەكانی نیشتەجێبونیان زیانی بەركەوتوە سەردانی شارەوانی بكەن بۆئەوەی قەرەبوی زیانە مادییەكانیان بكرێتەوە.