نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق ئاشكرایكرد كە لەماوەی ئەم مانگەدا موچەی خانەنشینی 88 تیرۆریستیان بڕیوە.
ئەمیر مەعموری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان و دامەزراوەی شەهیدان و ژمارەیەك لایەنی پەیوەندیداری تر، توانراوە ژمارەیەكی زۆری مامەڵەی خانەنشینی نایاسایی رابگیرێن.
ئاماژەشیكردوە، ئەو مامەڵەو موچانەی راگیراون دەگەڕێنەوە بۆ چەند كەسێك كە بەكاری تیرۆریستی تێوەگلاون لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا.
مەعموری وتوشیەتی: بڕی یەك ملیۆن و 200 هەزار دینار موچەی یەكێك لەو تیرۆریستانە بوە سەرەڕای بەشداریكردنی لە چەندین كردەوەی تیرۆریستیدا وەك تەقینەوەكانی بابل و بەغداو شارەكانی تر جگە لەوەی هێزە ئەمنییەكانی كردوەتە ئامانج و چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكردوە، بەڵام موچەیان بۆ بڕیوەتەوە.