نەوا-
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردوەتەوە كە لەگەڵ ئەوەی عێراق سكاڵای دژی پێشێلكردنی سەروەریی وڵاتەكەی لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایش كردوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بە وریاییەوە مامەڵە دەكات و بە وردی چاودێری ئاڕاستەی شەڕەكە دەكات.
رۆژنامەكە لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرای كردوە كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەركردەی حیزبەكان و گروپە شیعەكان ئەنجامداوە و پێی راگەیاندون كە وڵاتەكە بەشێك نییە لە گرژییەكان و بەشداری ناكەن لەم شەڕەدا.
باس لەوەشكراوە، كە گروپەچەكدارەكانی نزیك لە ئێران لەگەڵئەوەی تا ئێستا هیچ جموجوڵێكیان نەكردوە، جەخت دەكەنەوە كە ئەم بێدەنگییەیان بەكارنەیەت لە هەڵوەشاندنەوەیاندا.
هەروەها، شەرقلئەوسەت لە زاری شێخ كازم فەرتوسی، وتەبێژی كەتائیبی سەیدولشوهەدا بڵاویكردوەتەوە كە عێراق بەشێوەی پێویست وەڵامی بۆ ئەمەریكا نەبوە كە هاوكارییەكی ئاشكرای ئیسرائیل دەكات و وەك باسی لێوەدەكات عێراق توانای پاراستنی سەروەریی وڵاتەكەی نییە.