وەزارەتی پلاندانانی عێراق: تاوەكو ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتوان دەگاتە 49 ملیۆن كەس
20 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینیدەكات، تاوەكو ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بۆ نزیكەی 49 ملیۆن كەس بەرزببێتەوە.
عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەنجامەكانی سەرژمێری بۆیان دەركەوت، عێراق زۆرینەی دانیشتووانی گەنجن، توانای منداڵخستنەوەیان لە ئاستێكی بەرزدایە هەرچەندە بەراورد بە رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشیبینیدەكەین گەشەی دانیشتووان بە رێژەی 2.4% بێت بەو پێیەش تا ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 48.9 ملیۆن كەس، ئەمەش پێویستی بە گۆڕانكاری لە سیاسەت و بەرنامەكان هەیە؛ ئەگەر ئامادەكاریی بۆ زیادبوونی ئەم ژمارەیەی دانیشتووان نەكرێت كێشەی گەورەی نیشتەجێبوون و دەستكەوتنی سەرچاوەكان دروستدەبێت.