نوێكارییەكانی خەواندنی مباپێ لە نەخۆشخانە ئاشكرا دەكرێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
كیلیان مباپێی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە كاتی مۆندیالی یانەكان لە نەخۆشخانە خەوێنراوەو نیگەرانییەكی زۆری لەسەر تەندروستی و بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتییەكان بۆ دروستكردوە.
ماڵپەڕی بیین سپۆرتی وەرزشی ئاشكرایكردوە، كیلیان مباپێی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە كاتی مۆندیالی یانەكانی 2025دا لە نەخۆشخانە خەوێنراوەو نیگەرانییەكی جدی لەسەر تەندروستی و ئامادەبونی بۆ ماوەی پاڵەوانێتییەكە دروستكردوە، هێرشبەرەكەی مەدرید پێشتر لە یاری یەكەمی تیمەكەی بەرامبەر یانەی هیلالی سعودی بەشداری نەكردبو، ئێستاش پێدەچێت بارودۆخی هەستیار تر بێت.
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا خەواندنەكەی مباپێی لە نەخۆشخانە پشتڕاستكردەوەو ئاشكرایكرد كە ناوبراو توشی حاڵەتێكی توندی هەوكردنی گەدەو ریخۆڵە بوەو ئێستا پشكنینی پزیشكی بۆ دەكرێت و چارەسەری گونجاوی پێدەدرێت.
پێگە وەرزشییەكان باس لەوەشدەكەن، ئەم پێشهاتە دوای ئامادەنەبونی مباپێیە لە مەشقەكان و لە پێكهاتەی رۆژی یارییەكەدا، لە كاتێكدا تائێستا هیچ وادەیەكیش بۆ گەڕانەوەی نەخراوەتەڕو، بەڵام مباپێ لە ژێر چاودێری پزیشكی تایبەتمەندایەو لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group