روسیا وادەی بەكارهێنانی یەكەمین ڤاكسینی شێرپەنجەی پێست رادەگەیەنێت

5 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
بەڕێوەبەری سەنتەرێكی توێژینەوە لە روسیا ئاشكرایدەكات كە یەكەمین ڤاكسین بۆ شێرپەنجەی پێست رادەگەیەنن.
ئەلێكساندەر گینتسبورگ بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی گامالێیا بۆ پەتاو مایكرۆبایۆلۆجی ئاشكرایكردوە، وادەی چاوەڕوانكراو بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە شێرپەنجەی روسی بۆ نەخۆشەكان ئاشكرا دەكەن، بەپێی پلانی ئێستا ئەگەر بە تەواوی جێبەجێ بكرێت پێشبینی دەكرێت لە ماوەی نزیكەی دو مانگدا لەنێوان كۆتایی مانگی ئەیلول و ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمدا كاروانی یەكەمی نەخۆشانی شێرپەنجەی پێست (میلانۆما) دەست بە وەرگرتنی ئەم دەرمانە دەكەن لەسەر بنەمای تاقیكردنەوە.
گینتسبورگ راشیگەیاندوە، ئەگەر تەكنەلۆژیای ڤاكسینی mRNA كە لەم ڤاكسینەدا بەكارهاتوە سەركەوتو بێت ئەوا دەتوانرێت بەكارهێنانی فراوانتر بكرێت بۆئەوەی جۆرەكانی تری شێرپەنجە بگرێتەوەو ببێتە چارەسەرێكی گەورە بۆ نەخۆشییەكە.
جێی ئاماژەیە ڤاكسینەكە بە هاوكاری چەندین قەوارەی زانستی لە روسیا پەرەی پێدەدرێت لەوانە سەنتەری توێژینەوەی گامالێیا بۆ پەتا و مایكرۆبایۆلۆجی، پەیمانگای هێرزن بۆ توێژینەوەی وەرەمەكان لە مۆسكۆو سەنتەری بلۆخین.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group