نەوا-
دەزگای دژە تیرۆری عێڕاق ڕایگەیاند، توانیان لە چەند شوێنێكی جیاواز 11 چەكداری داعش دەستگیر بكەن و چەند تونێل و ئەوشكەوتێكیش بتەقێننەوە.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانیان پێنج چەكداری داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر بكەن، هەروەها بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی توانیان چوار چەكداری دیكەی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای كەركووك دەستگیر بكەن.
باسی لەوەشكرد، بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، تیرۆریستێكیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركرد، هەروەها تیرۆریستێكی دیكەشیان لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیركردووە.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەش داوە، بەپاڵپشتیی فڕۆكەی جەنگی سوپای عێراق، حەوت حەشارگەیان لە پارێزگای نەینەوا وێران كردووە، هەروەها لە هەڵمەتێكی دیكەی گەڕان و پشكنین، سێ حەشارگە و سێ تونێل و ئەشكەوتێك كە كەرەستەی ئامادەكراوی تێدابووە بۆ تەقینەوە لەناوبران.
هەروەها، لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەندامانی دەزگای دژەتیرۆر توانیان، 13 حەشارگە و تونێلی چەكدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین لەناو ببەن، هەروەها تەقەمەنی جۆراوجۆریان لەو شوێنانە دۆزیووەتەوە، هەروەها چەندان مین و تەقەمەنی لە هەمان پارێزگا تەقێنرانەوە.
ئاشكراشكراوە، توانیویانە چەند باڵەخانەیەك و چوار حەشارگە و سێ تونێل لە لە پارێزگای كەركووك پاكبكەنەوە.