ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانیش ژینگە پیسدەكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەك ئاشكرایكردوە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان لە ساڵانی یەكەمی كاركردنیاندا بەشداری پیسبونێكی زۆر لە ژینگەدا دەكەن.
ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ بڵاویكردۆتەوە، توێژەرانی زانكۆی دوك شیكردنەوەیەكیان ئەنجامداوە سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ئۆتۆمبێل لەسەر كەشوهەوا، بۆیان دەركەوتوە كە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان كە بە باتری كاردەكەن لە ماوەی دو ساڵی یەكەمی كاركردنیاندا بە بەراورد بە ئۆتۆمبێلە ئاساییەكان بە رێژەی %30 دوەم ئۆكسیدی كاربۆنی زیاتر بڵاودەكەنەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، هۆكاری پیسبونی ژینگە بەهۆی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانەوە بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ دەرپەڕاندنی گازی لیسیۆم كە لە دروستكردنی باتری ئۆتۆمبێلەكەدا بەكارهاتوە كە لە وڵاتانی ئوسترالیا، چیلی و چین دروستدەكرێت.
پانكاج ساداڤارت توێژەری سەرەكی توێژینەوەكە رایگەیاندوە، لیسیۆم لە دروستكردنی باتریدا بەشدارەو بە نزیكەی 50%ی بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك لەساڵی یەكەمیدا دوەم ئۆكسیدی كاربۆن دەردەپەڕێنێت، بەڵام دوای ساڵی دوەمی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان لە ئۆتۆمبێلی بەنزین و گازۆیل باشترن لەڕوی كاریگەرییانەوە لەسەر ژینگە.
راشیگەیاندوە، ئۆتۆمبێلی كارەبایی بە تەواوی دۆستی ژینگە نییە، بەڵام لە درێژخایەندا لە ئۆتۆمبێلە ئاساییەكان باشترە بەتایبەت لە كاتی بەكارهێنانی كارەبای پاك و بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی تەمەنی ئۆتۆمبێلەكە، چونكە ئەوان لەكاتی دروستكردنیشدا ژینگە پیس دەكەن ئەوەش پەیوەندییەكی ناڕاستەوخۆی هەیە بە پیسبونی ژینگەوە.








شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group