نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق راپۆرتی خەرجی و داهاتەكانی هەشت مانگی ئەمساڵی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راپۆرتەكەش قەبارەی كورتهێنان 13 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندوە.
لە ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی داراییدا هاتوە، كۆی خەرجییەكانی عیراق لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا گەیشتوەتە 87 ترلیۆن و 478 ملیار دیناری عیراقی، لەكاتێكدا كە داهاتی ئەو هەشت مانگە 73 ترلیۆن و 821 ملیار دینار بوە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، داهاتی نانەوتی عیراق لە هەشت مانگدا تەنیا هەشت ترلیۆن و 555 ملیار دینار بوە، واتە داهاتی نانەوتی تەنها 10 لەسەدی كۆی داهاتەكانی عیراقی پێكهێناوە.