نوری مالیكی: دەبێت كورد پەلە بكات لە هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەرێكی دیاریكراوی بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتو داناوە و بڕیاری نەداوە لە خولی دوەمی سەرۆك وەزیرانی ئێستا، محەمەد شیاع سودانی بێبەش بكرێت.
جەختیشی لەوە كردەوە كە سەرۆك وەزیرانی داهاتو ڕوبەڕوی كێشەی گەورە دەبێتەوە، دیارترینیان قەیرانی داراییە.
سەبارەت بە ناكۆكیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، نوری مالیكی باسی لەوەكرد، ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی بە ڕێككەوتنی كاتی چارەسەر ناكرێن، بەڵكو بە دەركردنی یاسا چارەسەر دەكرێن.
لەبارەی پێكهێنانی حكومەتیشەوە دەڵێت، پێكهێنانی حكومەت پەیوەستە بە تەوافوقەوە، دەكرێت مانگێك دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان پێكبهێنرێت، هەروەها، دەبێت كورد پەلە بكات لە هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار.