كۆنگرێسمانی كۆمارییەكان: عێراق لەدەست ئێران ڕزگاردەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
جۆو ویڵسۆن كۆنگرێسمانی كۆمارییەكان وێنەیەكی خۆی و مارك ساڤایا، نوێنەرە تایبەتەكەی سەرۆكی ئەمریكای لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاوكردووەتەوە نووسیویەتی: كۆبوونەوەیەكی گرنگمان دەربارەی عێراق ئەنجام دا.
ویڵسۆن ڕاشیگەیاند، خۆشحاڵم كار لەگەڵ ساڤایا بكەم بۆ ئەوەی عێراق ببێتەوە بە وڵاتێكی مەزن و لەدەست ئێران ڕزگار بكرێت.
جەختیشیكردەوە كە هیچ كەسێك نیە بتوانێت لە دۆناڵد ترەمپ باشتر كار لەسەر ئەو دۆسیەیە بكات.
لای خۆشیەوە مارك ساڤایا لە پۆستێكدا نووسیویەتی: دیدارێكی مەزنی لەگەڵ كۆنگرێسمان جۆو ویڵسۆن ئەنجام دا و ئێمە عێراق دەكەینەوە بە وڵاتێكی مەزن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group