تۆیۆتای GR GT هێزی خۆی لەگەڵ ئۆتۆمبێلە خێرایەكانی جیهان تاقیدەكاتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاویانكردۆتەوە، ساڵانێكە تۆیۆتا بە هێمنی كار لەسەر داهێنانێكی گەورە دەكات و ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی دروستكردوە بۆ ئەوەی روبەڕوی مێرسیدسAMG GT  و پۆرش و ئۆتۆمبێلە بەهێزەكانی تری جیهان ببێتەوە و ئامادەی پێشبڕكێ بێت، دواجار كۆمپانیاكە ئۆتۆمبێلی GR GT وGR GT3  نمایشكرد. 
ئەوەش رونكراوەتەوە، تۆیۆتا GR GT لەچوارچێوەیەكی تایبەت و تەواو ئەلەمنیۆم دروستكراوەو هەروەها بەشە پلاستیكی بەهێزكراوی كاربۆن فایبەر لە تەواوی پەیكەرەكەیدا بەكارهێنراوە، بەپێی راپۆرتەكان  GR GT ئۆتۆمبێلێكی 4.0 لیتری 8 پستۆنی هایبرێدەو دو تۆربۆی تێدایە، پێشبینی دەكرێت هێزی ئۆتۆمبێلەكە 641 ئەسپ بێت و جگە لە بزوێنەرەكەی ماتۆڕێكی كارەباییش هاوكاری بەرزكردنەوەی هێزەكەی دەكات.
وتەبێژی كۆمپانیای تۆیۆتا باسی لەوەكردوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی تۆیۆتا كەGR GT ییە لە بریكارە هەڵبژێردراوەكانی لێكسز بەردەست دەبێت بۆ كڕین، راستە ئۆتۆمبێلەكە جۆری لێكسز نییە، بەڵام بیهێنە بەرچاوت ئەگەر كڕیاران بچنە ناو بریكاری تۆیۆتا و ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی بە بڕی 225 هەزار دۆلار بكڕن كە بەڕێكەوت لە تەنیشت ئۆتۆمبێلێكی جۆری كۆرۆلا راگیراوە خەڵكی پێیان نامۆ دەبێت بۆیە لە بریكارەكانی لێكسز كە هەر سەر بە تۆیۆتایە دەیفرۆشن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group