نەوا-
نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق رایگەیاند، نابێت هیچ حزب و رێكخراوێكی عێراقی، خاوەنی هێـ.ـزی چەكـ.ـدار بێت.
مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق لە پۆستێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، پێشوازی لە هەنگاوی گرووپە چـەكدارەكانی عێراق بۆ دانانی چـ.ـەك دەكەین و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەنگاوە.
باسی لەوەشكرد، نیشاندانی نیەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكـ.ـدارەكان بەس نییە، پێویستە ئەم هەنگاوە كردەیی بێت و سەرجەم گرووپە چەكـ.ـدارەكان بگرێتەوە و ئەندامانیان بۆ ژیانی مەدەنی و ئاسایی بگەڕێندرێنەوە.
مارك ساڤایا باسی لەوەشكردووە، بەپێی دەستووری عێراق، هیچ حزبێكی سیاسی یان رێكخراو و تاكێك، مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێكهاتەی چەكــداری لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، ئەم پرەنسیپە بەشێوەیەكی یەكسان لە سەرانسەری عێراقدا بەبێ جیاوازی جێبەجێدەكرێت.