هۆكاری ڕاگیرانی هەناردەكردنی گازی ئێران بۆ عێراق ئاشكرا دەبێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، ئێران بەرپرسانی بەغدای ئاگاداركردووەتەوە لەوەی پێویستییان بە گازی سروشتییە لەناوخۆیە، هەربۆیە هەناردەكردنی بۆ عێراق ڕاگرتووە بەمەش عێراق  نزیكەی پێنج هەزار مێگاوات كارەبا لە دەست دەدات.
بەگوێرەی ڕۆیتەرز، عێراق هیچ پلان و جێگرەوەیەكی بۆ گازی ئێرانی نییە و ناچارە لەبەرامبەر كەمبوونەوەی هاوردەی گاز لە ئێرانەوە پێدانی كارەبا بە هاووڵاتییەكانی كەم بكاتەوە.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی كارەبای عێراق پشتڕاستی كردووەتەوە، هەناردەكردنی گازی ئێرانی بەتەواوی وەستاوە، ئەمەش بووەتە هۆی لەدەستدانی 4000 بۆ 4500 مێگاوات لە توانای بەرهەمهێنانی وزە. 
هەروەها، ئەحمەد مووسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبا، ڕایگەیاندووە كە لایەنی ئێرانی بەهۆی "بارودۆخێكی كتوپڕەوە" ئاگاداریان كردوونەتەوە لە ڕاگرتنی هەناردەی گاز،ووتیشی، ئەم دۆخە بووەتە هۆی لەكاركەوتنی بەشێك لە وێستگەكان و كەمبوونەوەی بڕی كارەبای بەردەست بۆ هاووڵاتییان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group