هادی عامری: هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی تەنها دەنگۆیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی تەنها دەنگۆیەو قبوڵی ناكەن، داماڵینی چەك بڕیارێكی عیراقییە هەر جۆرە دەستێوەردانێكی دەرەكی رەتدەكەنەوە.
عامری ئاماژەی بەوەشكردوە، باوەڕیانوایە داماڵینی چەك پەیوەستە بە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گەیشتن بە سەروەری نیشتمانییەوە.
ئەمریكا فشارێكی زۆر لە عیراق دەكات بۆئەوەی گروپە چەكدارەكان لە چەك دابماڵێت و ئەگەر بەغداد ئەو كارە نەكات ئەوا روبەڕوی سزای ئابوری یان هێرشی دەكاتە سەر گروپە چەكدارەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group