نەوا-
راوێژكارێكی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، وەڵامی توندی هەر دەستدرێژییەك دەدەنەوە، ئەگەر بكرێتە سەر وڵاتەكەیان.
عەلی شەمخانی راوێژكاری رابەری باڵای ئێران شەمخانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، ناتوانرێت توانای مووشەكی و بەرگری ئێران كۆنترۆڵ بكرێت و پێویستیان بە مۆڵەتپێدانی كەس نییە.
باسی لەوەشكرد، هەر دەستدرێژی و دوژمنكارییەك روبەڕووی ئێران ببێتەوە، وەڵامی توندی دەدەنەوە، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ هۆشدارییەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە وتبووی، ئەگەر ئێران هەوڵی خۆ پڕچەككردنەوە و بەهێزكردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی بدات، بەخێرایی لەناوی دەبەن.