نەوا-
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: فراكسیۆنەكەیان بۆ بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەبەغدایەو هەمیشە وتویانە هەتا یەكێتی لە بەغدا بەهێز بێت باشتر دەتوانێت ماف و شایستەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەستەبەربكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە: یەكێتی بۆ پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان كاندیدی نەبوە چونكە چاویان لە پۆستی سەرۆك كۆمارە كە مافی خۆیانە بەپێی ئەو رێككەوتنانەی كراون، یەكێتیش بیروبۆچونی خۆی هەیە لەسەر ئەو پرسانەی لە بەغداد رودەدەن و ئازادە فراكسیۆنەكەی دەنگ بە كام كاندید دەدات بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستەكان.