لالیگا.. بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ریاڵ سۆسیداد دەدۆڕێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
ماڵپەڕە وەرزشییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، بەرشەلۆنە چەندین هەلی بەفیڕۆداو لە گەڕی 20ی لالیگادا بە دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیداد دۆڕا، لە یارییەكەدا سێ گۆڵ و لێدانی سزا بۆ یانە كەتەلۆنییەكە هەڵوەشاوەتەوە.
باس لەوەشكراوە، لە خولەكی 32 و 71دا میكێل ئۆیارزاباڵ و گۆنسالۆ گوێدێس گۆڵەكانی یانەی ریاڵ سۆسیدادیان تۆماركرد و لە خولەكی 70دا ماركوس راشفۆرد تاكە گۆڵی بەرشەلۆنەی تۆماركرد، ریال سۆسیداد یارییەكەی بە دە یاریزان كۆتایی پێهێنا دوای ئەوەی لە خولەكی 88دا كارلۆس سۆلێری یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بە كارتی سور دەركرا.
جێی ئاماژەشە بەرشەلۆنە بەم دۆڕاندنەی بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە دەمێنێتەوە و بە 1 خاڵ لە پێش یانەی ریاڵ مەدرید دەبێت.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group