چوارچێوەی هەماهەنگی 48 كاتژمێر مۆڵەت دەداتە یەكێتی و پارتی

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەقیل ردێنی وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاندوە، چوارچێوەی هەماهەنگی 48 كاتژمێر مۆڵەتی داوەتە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆئەوەی كێشەكانیان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق یەكلایی بكەنەوە، لەگەڵ ئەوەی هەردولایەن سورن لەسەر كاندیدەكانی خۆیان، بەڵام كۆبونەوەكانی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی چەند ئاماژەیەكی ئەرێنی تیادا بوە.
هەریەك لە یەكێتی و پارتی بە فەرمی كاندیدەكانی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریكردوە، یەكێتی (نزار ئامێدی) و پارتیش (فوئاد حسێن)ی كاندید كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group