هەرێمی كوردستان بوە ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچوككراوەی نێودەوڵەتی

2 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزشی كوردستان بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان بوەتە ئەندامی فەرمی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچوككراوەی نێودەوڵەتیداو لە جام و پاڵەوانەتییەكانی داهاتودابە ناو و ئاڵاو هەڵبژاردەی كوردستانەوە بەشداری دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بڕیاری بە ئەندامبونیان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچوككراوەی نێودەوڵەتیدا دوای ئەوە هاتوە كە هەرێمی كوردستان لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردو توانی زۆر سەركەوتوانە میوانداری جامی جیهانی تۆپی پێی بچوكراوەی ئافرەتان بكات، ئەمەش بوە جێگای سەرنجی فیدراسیۆن و میدیاكانی جیهانی، بۆیە بە فەرمی داوای بوون بە ئەندامیان لە فیدراسیۆنەكە كردوە قبوڵكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group