نەوا-
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، سوپای ئەمریكا هێشتا هێرشی توندو بەهێزیان نەكردوەتە سەر ئێران و قۆناغی داهاتو بۆ ئێران توندتر دەبێت.
رۆبیۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: ئێران بوەتە هەڕەشەیەكی راستەوخۆ بۆ سەر ئەمریكاو ئیسرائیل، یەكێكیش لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئێستای هێرشەكان بۆ سەر ئێران لەناوبردنی توانای موشەكە بالیستییەكەیەتی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند، سوپای ئەمریكا هێشتا هێرشی توندو بەهێزی نەكردوەتە سەر ئێران و هەر كەسێكیش لە داهاتودا حوكمی ئەو وڵاتە بكات خاوەنی موشەكی بالیستی نابێت تا هەڕەشەیان لێ بكات.