سوپای پاسداران كۆنتڕۆڵكردنی تەواوەتی گەرووی هورمزی راگەیاند
1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئاژانسی هەواڵی 'فارس'ـی ئێران لە زاری محەممەد ئەكبەرزادە، بەرپرسێكی باڵای هێزی دەریایی لە سوپای پاسداران بڵاویكردەوە، لە ئێستا گەرووی هورمز لە ژێر كۆنترۆڵی تەواوی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندایە.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە زیاتر لە 40 مووشەك شوێنەكانی ئیسرائیل و ئەمریكییەكانیان كردۆتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشكرد، شەوی رابردوو 10 كەشتی نەوتهەڵگریان لەگەرووی هورمز بۆردومان كردووە و سووتاون، چونكە پابەندی هۆشداریی و رێنماییەكان نەبوون.
دوێنێ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا وتی: هێزی دەریایی ئەمەریكا توانای ئەوەی هەیە كەشتییە نەوتهەڵگرەكان بە گەرووی هورمزدا بەڕێبكات ئەگەر پێویست بكات.