ناتۆ هێزەكانی توركیای لە عیراق كشاندەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی بڕیاری هاوپەیمانی ناتۆ هێزەكانیان لەبەغداد گەڕانەوە  بۆ توركیا، چونكە ململانێكانی نێوان ئەمریكا- ئیسرائیل لەگەڵ ئێران مەترسییەكی جدی بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستكردوە.
وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، داوا لە هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن، ئەوپەڕی دان بەخۆیاندا بگرن چونكە رێگەی سەربازیی تەنها قەیرانەكان گەورەتر دەكات، ئەم هەنگاوەش بۆ گەڕاندنەوەی هێزەكانیان لە كاتێكدایە ئەنقەرە هەوڵدەدات پێگەی ستراتیژی خۆی لە ژێر رۆشنایی هەڕەشەكان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبسەنگێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group