سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هێرشكردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەكان و باڵیۆزخانەكان بەردەوامن، چونكە ئەم هێرشانە خراوەتە خانەی كردەوە تیرۆریستییەكان و ئیدانەكراون، پێگەی دیپلۆماسی عیراقیش لاواز دەبن بەرامبەر بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقیش جەختیكردوەتەوە، حكومەت بەردەوام كاری كردوە بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی نێودەوڵەتی عیراق و وڵات بوەتە بەشێك لە چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە، لەساڵانی رابردودا پۆستی گرنگی وەك سەرۆكایەتی لوتكەی عەرەبی و چەندین دەستەی نێودەوڵەتی وەرگرتوە ئەمەش نیشانەی متمانەی جیهانە بە رۆڵی كاریگەری عیراق.