نەوا-
شاناز عامر بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرایكردوە: رەزامەندی لەسەر شەش پڕۆژەی گەورەی گەشتیاری دراوەو لە ئێستادا لە قۆناغی دیزاین و ئامادەكردنی نەخشەی بنەڕەتیدان.
ئاماژەی بەوەشكردوە: جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوانە سلێمانی دەباتە قۆناغێكی پێشكەوتوتر لە رووی راكێشانی گەشتیاران و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەوە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی وتوشیەتی: ئەم پڕۆژانە لە ڕێگەی كەرتی وەبەرهێنانەوە بەشێوازێكی سەردەمیانەو بەپێی بەرزترین پێوەرەكان ئەنجام دەدرێن، ئامانجی سەرەكیان پێشكەشكردنی پڕۆژەی جۆری و هاوچەرخە كە شایستەی ناو و پێگەی سلێمانی بن تاوەكو بتوانن بە باشترین شێوە پێداویستییەكانی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە دابین بكەن.