هەڵمەتی ئاگربڕ لەسنوری قەزای دوكان و گوندەكانی دەستیپێكرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی دوكان بڵاویكردەوە، لەگەڵ هاتنەپێشەوەی وەرزی گەرماو وشكبونی پوش و پاوانی  لەوەڕگاو ژینگەی سنورەكە، ئیدارەی قەزای دوكان وێڕای راسپاردنی ناحییەكان بۆ ئەنجامدانی ئاگربڕ لەناوەندی قەزای دوكانیش لەڕێگەی شارەوانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و دروستكردنی لیژنە دەستیان كرد بە هەڵمەتی ئاگربڕ لەسنوری گوندەكانی تەلانی خوارو تەلانی سەرو و گوندەكانی كەلكەسماق و سارتكە .
راشیگەیاندوە، ئەم هەڵمەتە بلوارو نێوانی شەقامەكان و دارستانەكانی قەزاكەشی گرتۆتەوە بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاندوە، ئەنجامدانی ئاگربڕ بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی هەر روداوێكی ئاگركەوتنەوەیە داوا لەگەشتیاران و هاوڵاتیانیش كراوە پابەندی رێنماییەكان بن و بەدواداچونیش بۆ هەر روداوێكی ئاگركەوتنەوە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group