قوباد تاڵەبانی: ناوەندێكی كلتوری و رۆشنبیری كە شایستەی كەلار بێت زۆر پێویستە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی كردنەوەی ناوەندێكی كلتوری و رۆشنبیری لە كەلار، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی بڵاویكردەوە،  كەلار چ لەڕوی ژمارەی دانیشتوان و چ لەڕوی ئابوری و خزمەتگوزارییەوە گەشەیەكی خێرای كردوە، لەم نێوانەدا ناوەندێكی كلتوری و رۆشنبیری كە لە ئاستی ئەو گەشەسەندنەدابێت و شایستەی كەلاربێت زۆر پێویست بو.
قوباد تاڵەبانی وتوشیەتی: خەڵكی كەلار بونە خاوەنی ناوەندێكی كلتوری و رۆشنبیری جوان و پێشكەوتو، كە هۆڵێكی پێشكەوتوی سینەما، كتێبخانەیەكی دەوڵەمەندو گەلەرییەكی جوان و سەنتەری راهێنان و فێركردنی موزیك لەخۆ دەگرێت، ئەم ناوەندە بە تایبەت بۆ ئەو هەمو گەنجە خوێندەوارو بە تواناو هونەردۆست و كلتوردۆستە دەرفەتێكی باشە بۆ گەشەپێدانی لایەنی رۆشنبیری و كلتوری گەرمیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group