مەزڵووم عەبدی: دژی هەر هەوڵێكن بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان
14 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پەیامێكدا كە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاویكردووەتەوە، بە غەمگینییەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی 9 پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕانیان لە شاری سلێمانی بیست، كە لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكانیاندا و لە ئەنجامی هێرشەكانی رژێمی ئێراندا شەهید بوون.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و سەركردایەتیی كۆمەڵە و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە و جەختی كردووەتەوە دژی هەر هەوڵێكن بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.
ئەمە لە كاتێكدایە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17ـی تەمووزی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران بە 7 مووشەك و ژمارەیەك درۆنی بۆمبڕێژكراو، بارەگاكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی لە ناوچەی زڕگوێزەڵە و دەوروبەری سلێمانی بۆردومان كرد.