نەوا-
لە رونكردنەوەیەكدا سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە كەمكردنەوەی رسوماتی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت دەكەن هیچ بنەمایەكی راستییان نییە.
ئاماژەی بەوەشكردوە نرخەكان وەك خۆیان ماونەتەوەو هیچ بڕیارێكی نوێ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە لەوبارەیەوە دەرنەچوە، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها پێشنیازی پەرلەمانتارێك بوە بۆ حكومەت نەك پڕۆژە یاسا یان بڕیاری حكومی، بە ئەگەرێكی زۆرەوە نرخەكە وەك خۆی دەمێنێتەوە.
پێشتر پەرلەمانتارێكی عیراق رایگەیاندبو، تێچوو دەركردنی پاسپۆرت 10 هەزار دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت و هەوڵدەدات بڕی ئەو پارەیە كەم بكرێتەوە كە لە بەرامبەر دەركردنی پاسپۆرتدا لە هاوڵاتیان وەردەگرێت.