پێدەچێت هەفتەی داهاتو موچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشبكرێت

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان24ـی راگەیاندوە، ئەم هەفتەیە لیستی موچەی مانگی تەمموزی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و تەرازوی پێداچونەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەكرێت.
سەرچاوەكە وتوشیەتی: لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن بۆئەوەی بتوانن رێكارەكانی وردبینی لە لیستی موچەو تەرازوی پێداچونەوە بە خێرایی تەواو بكەن و موچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكەن.
سەبارەت بەكاتی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی گرێبەست و ئەوانەی لەسەر داهاتی ناوخۆ موچەیان پێ دەدرێت ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردوە، هەمو هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆئەوەی داهات كۆ بكرێتەوەو لە ئایندەیەكی نزیكدا موچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش بكەن، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتو موچەی ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر داهاتی ناوخۆن دابەشبكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group