نەوا-
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق ئاشكرایكرد، رۆژی پێنجشەممە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێران دەكات و پرسی غاز تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، هەروەها بڕیارە كۆتایی ئەم مانگەش سەردانی توركیا بكات.
وتەبێژی حكومەتی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: زەیدی بەیاوەری شاندێك لەسەر بانگهێشتامەیەكی فەرمی لە سەرۆكی ئێرانەوە سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.
جەختیشیكردەوە كە حكومەت بەردەوام دەبێت لە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی لەم بابەتەدا كەس بەدەر ناكرێت، هەروەها چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت و ئەم پرسەش تەواو ناوخۆییە.