تیشكە مەترسیدارەكان لە عیراقدا لەئاستێكی سروشتیدان

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی نیشتمانی چاودێریی تیشكدانەوەی ئەتۆمی و بایۆلۆجی عیراق رایگەیاند، سەرجەم پێوانەو خوێندنەوەكانی ئاستی تیشكە مەترسیدارەكان لە ناوخۆی عیراقدا لە چوارچێوەی سروشتیدان و هیچ پاشماوە یان حاڵەتێكی پیسبونی تیشكیی تۆمار نەكراوە.
سەباح حسێن جێگری سەرۆكی دەستەكە رایگەیاندوە، ژوری ئۆپراسیۆنی ناوەندیی بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێریی دۆخەكە دەكات و سیستمەكانی چاودێری و هۆشداریی پێشوەختە لەسەرجەم پارێزگاكان و دەروازە سنورییەكان بە درێژایی 24 كاتژمێر لە كاركردندان.
ئاماژەی بەوەشداوە، عیراق پشت بەسیستمێكی نیشتمانی و نێودەوڵەتی یەكخراو دەبەستێت بۆ بەدواداچونی هەر گۆڕانكارییەك، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەستن و خۆیان بە دوربگرن لە پروپاگەندەو زانیاریی نادروست.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group