ئێران: داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئەمریكا نەكردوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە ئێستادا تەنها پەیام گۆڕینەوە لەگەڵ ئەمریكا هەیە و دانوستان نیە، دەشڵێت، "رێگە نادەین ئەمریكا بڕیار لە جەنگ و ئاشتی بدات".
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی داوای دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی لەگەڵ ئەمریكای نەكردوە و ئەمە لە سروشتی ئێمەدا نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، نێوەندگیرییەكان لە ئەمریكاوە پەیاممان پێدەگەیەنن، بەڵام لە ئێستادا گفتوگۆیان لەگەڵدا ناكەین.
بەقایی ئاشكراشیكرد، دانوستانەكانی نێوان ئێران و عومان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گەروی هورمز ئەرێنین، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی گەروی هورمز نەگۆڕاوە، هێشتا داخراوە.