نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە ئیمزای ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ڕێنوێنییەكی نوێی دەركرد، كە تێیدا بڕیار لەسەر دیاریكردنی شێوازی هەڵگرتن و خستنەڕووی مۆڵەتی شوفێری درا.
بڕیارەكە جەخت دەكاتەوە خستنەڕووی مۆڵەتی شوفێری دەبێت بە یەكێك لەم دوو شێوازە بێت: یەكەم: مۆڵەتی شوفێری بەشێوەی كارت. دووەم: مۆڵەتی شوفێری بەشێوازی دیجیتاڵی، كە لەسەر سەكۆی KRDpass لەسەر ئامێرە زیرەكەكانی پەیوەندیكردن بەردەستە.
باس لەوەشكراوە، مۆڵەتی شوفێریی دیجیتاڵی هەمان هێز و بەهای یاسایی مۆڵەتی كارتەكەی هەیە و سەرجەم خەسڵەتە ئەلیكترۆنی و نیشانە تەكنیكییەكانی تێدایە.