"بەرهەمهێنانی نەوت لەسەرجەم كێڵگەكان دەستیانپێكردوەتەوە تەنها یەكێكیان نەبێت"
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كۆمپانیاكانی نەوت دەستیان بەكاركردن كردوەتەوەو ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتوەتە نزیكەی 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەگەر بەغدا تێچوی پاڵاوتن وەك ناوەڕاست و خواروی عیراق هەژمار بكات دەتوانن بەنزین بە 450 دینار بدەنە هاووڵاتیان.
وەزیری سامانە سروشتییەكان وتیشی: هەمو كۆمپانیاكان گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان سەرجەم كێڵگە نەوتییەكان دەستیان بە بەرهەمهێنان كردوەتەوە، تەنیا كێڵگەی سەرسەنگ نەبێت كە بەهۆی چەند هێرشێكی درۆنی زیانی بەركەوتوەو هێشتا دەستیپێنەكردوە.
وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەی بەنزین تا رادەیەكی باش چارەسەر كراوە، بەڵام بۆئەوەی بە یەكجارەكی كێشەكە نەمێنێت، پێویستە حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێمی كوردستان بدات.