ئەمریكا هەرێمی كوردستانی ئاگادار نەكردوەتەوە لەبڕینی هاوكارییەكانی بۆ پێشمەرگە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە، بەگوێرەی رێككەوتنی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە هێشتا دوو بڕی دیكەی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان ماوە بنێردرێ بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگەكانی هەشت و نۆ.
ئەو سەرچاوەیە بە روداوی راگەیاندوە، بۆ كۆتاییهاتنی هاوكارییەكان ئەمریكا بە فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەی ئاگادار نەكردوەتەوە، هەروەها گروپێكی هاوپەیمانان هەیە بەناوی (مەناك) كە چاودێریی پرۆسەی چاكسازی و هاوكارییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن و پێكهاتون لە (ئەمریكا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیاو هۆڵەندا).
جێی ئاماژەیە، كەناڵی بی بی سی لە راپۆرتێكدا لە زاری سەرچاوەكانییەوە بڵاویكردوەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پلانی هەیە هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان ببڕێت.