بنیامین ناتانیاهۆ: بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە بوونی سەربازیی توركیا نادەین لە سووریا

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، دیمەشق و ئەنقەرەمان ئاگادار كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە بوونی سەربازیی توركیا نادەین لە سووریا.
ئاماژەی بەوەشدا، پشتێنەیەكی ئەمنی لەناو سنوری سووریا دروست دەكەن، كە پشتێنەكە بۆ ڕێگرییە لە ئەگەری ڕوودانی (پەلاماری جیهادیی) لە سووریاوە بۆ سەر ئیسرائیل.
ناتانیاهۆ باسی لەوەشكرد، دوای ئەوەی سووریا و توركیا ئاگاداركردنەوەكەیان وەرنەگرت جوڵەی سەربازیمان كرد مەبەستی هێرشەكەی أبو الچهور.
ئاشكرایكردەوە، توركیا لە ناوچەیەكی باكوری سووریا بنكەی داناوە، بەڵام نامانەوێ ببینین بەرەو باشوور بێت و بە سوورییەكانمان وت ڕێگە مەدەن توركیا بەرەو باشووری سووریا بێت و هەمان پەیاممان دایە ئەنقەرەش.
ناتانیاهۆ جەختیشی كردۆتەوە، ئیسرائیل پەیامی خۆی لەڕێی ئەمریكاوە ناردووە و ڕاستەوخۆش سووریامان ئاگادار كردەوە، پێمانوتن ئیسرائیل ڕێگەنادات بە بوونی سەربازیی توركیا لە فرۆكەخانە و بنكە ئاسمانییەكانی سووریا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group