زێلێنسكی: روسیا جەنگەكە فراوانتر دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ڤلادیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بڵاویكردوەتەوە، روسەكان ژێرخانی گرنگی ناوچەكانی پۆڵتاڤا، سومی و خێرسۆنیان بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكی بالستی كردوەتە ئامانج، هەروەها لە خاركیڤ باڵەخانەكانی نیشتەجێبونیان بۆردومان كردوە. 
زێلێنسكی ئاماژەشیكردوە، روسیا هەوڵدەدات جەنگەكە فراوانتر بكات، ئەمە بەواتای پێویستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێچەوانەی زیاتر دێت، لەم هەفتەیەدا هاوپەیمانەكانی ئەوروپا بڕیاری گرنگیان بۆ بەهێزكردنی بەرگریی ئاسمانیی ئۆكرانیا داوە، گرنگە ئەم بڕیارانە بەپاكێجەكانی دیكەی بەرگریی موشەكی بالستی پاڵپشتی بكرێن، چونكە بەشێوەیەكی كاریگەر ژیانی ئۆكرانییەكان رزگار دەكات. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group